English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت بۆ ٧٤ دۆلار به‌رزبوویەوە
2018-04-19 [12:00 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەھۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا و پلانی سعودیە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستی ٨٠ دۆلار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەردەوامبوو لە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٩-٤-٢٠١٨) نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت ٣٤ سەنت بەرزبووەوە؛ بە ٧٣ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسیش ٢٨ سەنت بەرزبووەوە؛ بۆ ٦٨ دۆلار و ٧٥ سەنت.

بەوپێیە نرخەکانی نەوت نزیکدەبنەوە لە بەرزترین ئاستی خۆیان لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤.

ھەفتەی رابردوو بەرپرسانی سعودیە چەندینجار رایانگەیاند، خوازیارن نرخی نەوت لەنێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ دۆلار بێت، ئەوەش لەلایەن بازرگانانەوە وەھا لێکدراوەتەوە کە ئەو وڵاتە ناخوازێت ھیچ گۆڕانکارییەک لە رێککەوتنەکەی ئۆپێک بکرێت بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا ١.١ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە بۆ ٤٢٧ ملیۆن بەرمیل، ئەوەش ھۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە.





ئەم هەواڵە 8032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad