English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارسێلۆنا لەسەر فرۆشتنی ئاندرێ گۆمێز بڕیاری یەکلایی ده‌ركرد
2018-04-19 [12:33 PM]

ZNA- ھەولێر


ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە فرۆشتنی (ئاندرێ گۆمێز)ی ناوەڕاستکاری پورتوگالی یانەکە بریارێکی یەکلایی کەرەوەی داوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا بڕیاری خۆی داوە لەسەر ئەوەی کە ئەم وەرزە دوایین وەرزی ئاندرێ گۆمێز بێت لەگەڵ یانەکە، بەپێی رۆژنامەکەش بڕیاری دەستبەردار بوون لە یاریزانەکە دەمێکە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، ئەویش دوای ئەوەی بەرپرسانی بارسا لەگەڵ یاریزانەکە گفتوگۆیان ئەنجامدا و لەسەر ھەموو شتێک ڕێکەوتن، بۆیە لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وەرزە بارسا چاوەڕێی گرێبەستێکی گونجاو دەکات تا یاریزانەکەی بفرۆشێت.

 ئاشکرایە کە (گۆمێز)ی تەمەن ٢٤ ساڵ تا ئەو ساتەش نەیتوانیوە لەگەڵ شێوازی یاری کردنی بارسێلۆنا خۆی بگونجێنێت و متمانەی ڕاھێنەر بەدەستبھێنێت، جگە لەوەش ھاندەرانی بارسا زۆر جار فیکەی ناڕەزایی بۆ یاریزانەکە لێدەدەن، ھەر بۆیەش یاریزانە پورتوگالییەکە ڕازی بوو بە دوای تاقیکردنەوەیەکی تازە بگەڕێت.


یاریگا
 





ئەم هەواڵە 8761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad