English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی له‌سه‌ر ناردنی 317 ملیاره‌كه‌ پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه‌
2018-04-19 [04:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە تائێستا بەفەرمی، حکوومەتی عێراق لە ناردنی بڕی ٣١٧ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان، پاشگەز نەبووەتەوە، به‌گه‌یشتنی وەزارەتی دارایی و ئابووری ده‌توانێت مووچەی دووەم بە سیستەمی نوێی پاشەکەوت خەرج بکات.

 

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، رايگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگه‌یاندوه‌، له‌سه‌ر ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش با بەردەوام بێت لەسەر ئەو پرۆسەیەی کە ئێستا ئەنجامی دەدات، بۆ ئەوەی بەهەردوو دوو بڕە پارەکە بتوانرێت مووچەی مووچەخۆران دابین بکرێ.

 

ئامانج ره‌حیم وتیشی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕێ دەکەن کە وەجبەی دووەمی ئەم بڕەپارەیە بۆ مانگی داھاتوو بگاتە دەستی، بۆ ئەوەی لەگەڵ دوو سەرچاوەکەی دیکەی داھات، کە بریتین لە داھاتی فرۆشی نەوتی ھەرێمی کوردستان و ئەو برە پارەیەی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ھاوکاریی پێشمەرگە دێن، کۆبکرێنەوە، بەوەش وەزارەتی دارایی و ئابووری بتوانێ مووچەی دووەم بە سیستەمی نوێی پاشەکەوت خەرج بکات.

 

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، باسی له‌وه‌ش كرد، بەپێی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان بێت، بڕیار وایە ھەموو مانگێک پارەکە بنێردرێت، چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆ کە مانگێک بەسەر ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکەدا تێدەپەڕێ، حکوومەتی عێراق پارەکە بنێردرێت، تائێستا ھیچ لێدوانێکی فەرمی لە وەزارەتی دارایی عێراق کە حەیدەر عەبادی بەوەکالەت وەزیریەتی، نەدراوە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە پاشگەز بووبێتەوە.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 8932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad