English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌كانی عێراق له‌ناو خاكی سوریا هێرشێكیان ئه‌نجام دا
2018-04-19 [08:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئه‌مڕۆ عێراق رایگه‌یاند، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان چه‌ند هێرشێكیان كردۆته‌ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له‌سه‌ر سنوری نێوان وڵاته‌كه‌ی و سوریا وتیشی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی بوونی هه‌یه‌ ئه‌م هێرشه‌ ئه‌نجام درا.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هێزی ئاسمانی عێراقی هێرشێكیان له‌ سوریا دژی چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك سنوری عێراق ئه‌نجام دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێرش بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ناو خاكی سوریا ئه‌نجام درا دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و چه‌كدارانه‌ هه‌ستی پێكرا.

باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانمان له‌میانی راوه‌دوونانی بانده‌ تیرۆرستییه‌كان زۆری لێ كوشتوون و پیلانه‌كانی پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هێرشانه‌ش له‌ناوبردنی داعش ئاسانتر ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی له‌ رووی سه‌ربازیه‌وه‌ شكستیان خوارد.

 





ئەم هەواڵە 5956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad