English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند ئامار و زانیاریه‌ك له‌سه‌ر یاریه‌ ئاگرینه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و
2018-04-21 [01:11 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەنێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنای خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکە و سێڤییا ئەنجامدەدرێت.

یارییەکە کاژێر ٢٢:٣٠ بەکاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ لە مەدریدی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.

یانە کەتەلۆنییەکە خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە و ٢٩ جار نازناوی کۆپا دێل رێی بردووەتەوە، لەبەرامبەردا یانە ئەندەلۆسییەکە تەنیا ٥ جار ئەو نازناوەی بەدەستھێناوە.

ئەم دوو یانەیە لەم وەرزەدا دوو یارییان بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، لە یارییەکدا بارسا ٢-١ سەرکەتوو بووە و یاریی دیکەشیان ٢-٢ بەیەکسانبوون کۆتاییھاتووە، ھەردوو یارییەکەش لە رکابەرییەکانی لالیگا بووە، ھەروەھا لە ٢١ یاریی رابردووی نێوان ئەو دوو یانەیە بارسێلۆنا تەنیا یەک یاریی بەرامبەر سێڤییا دۆڕاندووە، ١٤ بردنەوەی ھەیە، کە دووانیان بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە بووە، ٤ جار یەکسانبوون و تەنیا یەکجاریش دۆڕاوە.
لە یارییەکەی ئەمڕۆدا لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لەبەردەم نووسینەوەی مێژووییەکی دیکەدایە و یاریی کۆتایی ژمارە ٢٧ ئەنجامدەدات، لەو ژمارەیەی پێشوودادا ٢٠ نازناوی بردووەتەوە و ٦ جاریش دۆراوە، لیۆ لە ١٨ یاریی کۆتاییدا ٢٧ گۆڵی کردووە و ١٢ ئاسیستیشی ھەیە.

رۆژنامەی موندۆ دیپورتیڤۆ رایگەیاندووە، بارسێلۆنا بەھەمان ئەو پێکھاتەیە یارییدەکات کە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرکەوتنیان بەدەستھێنا، لە رکابەرییەکانی لالیگادا، تەنیا لە جێگەی ئاندرێ تێرشتیگن، یاسپەر سیلسن یارییدەکات، لە ھەمان کاتدا سێ یاریزانی یانەکە، فیلیپ کۆتینیۆ، عوسمان دێمبێلی و پاوڵینیۆ ھەلی بردنەوەی یەکەم نازناویان لەگەڵ یانەکە دەبێت.

سێڤییا بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا لە لالیگا و چامپیۆنزلیگیشدا پێشکەشیکرد بووەتە مەترسییەکی زۆر بۆ سەر یانە کەتەلۆنییەکە و ڤیچێنزۆ مۆنتێلای راھێنەری یانەکەش نایەوێت دەستبەتاڵ دەربچێت.


رووداو





ئەم هەواڵە 8335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad