English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چالاکییەکانی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر دەستیپێکرد
2018-04-21 [02:28 AM]

ZNA – تاران


سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، به‌نمایشکردنی فیلمی "ئه‌و‌به‌ری هه‌وره‌کان" به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی ده‌ستیپێکرد.

 

لە 19 ئەم مانگە فێستیڤاڵەکە دەستیپێکرد و فیلمی دەستپێک له ‌سینه‌ما فه‌له‌ستین نمایش کرا.

 

به‌ر له‌نمایش کردنی فیلمەکە کێکی له ‌دایکبوونی 120 ساڵه‌ی سینه‌مای ئێرانی بڕدرا.

 

فیلمه‌که‌ی مه‌جید مه‌جیدی به‌رهه‌می وڵاتی هیندستانە و چیرۆکی برا ئیشان خاتر و خوشکێکه بەناوی مالاویکا موهانان که ‌له‌ناوچه‌ی که‌پرنشینه‌کانی هیند گه‌وره‌بوونه‌. کاتێک که‌تارا به‌گومانی کوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت، په‌یوه‌ندیی ئه‌و له‌گه‌ڵ براکه‌ی ئه‌میر ده‌خرێته‌واری تاقیکردنه‌وه‌.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27 ئەم مانگە له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 10048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad