English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاندیدەکەی عەبادی لەسەر گرتە سێکسیەکەی روونکردنەوە دەدات 
2018-04-21 [08:27 AM]

ZNA-ھەولێر


ئینتزار ئەلشمەری کە کاندید بوو لەسەر لیستی ھاوپەیمانی نەسر بەسەرکردایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لە خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کشایەوە . 

ماوەیەک لەمەوبەر گرتەیەکی سێکسی بڵاوکرایەوە گوایەوە ئەوەی لە گرتەکە دەردەکەوێت ئینتزار ئەلشمەرییە کە مامۆستای زانکۆ و کاندیدی  لیستی ھاوپەیمانی نەسر بوو . 

ئەمڕۆش لە روونکردنەوەیەکی ڤیدیۆیی ئینتزار تیشکی خستە ئەو گرتە ڤیدیۆیەو و رایگەیاند : خۆشحاڵ بووم کە دەزگاکانی ئاسایش بەکاری خۆیان ھەستان و دەرکەوت ئەم گرتە ڤیدیۆیە دروست کراوە و دوور و نزیک پەیوەندی بە منەوە نییە , من دەمزانی بێ تاوانم ، چونکە من لە خێزانێکی رەوشت بەرزم و ھەرگیز ئەم جۆرە کارانە ناکەم . 

ئەلشمەری گووتیشی : ھەندێک لایەنی دەرەکی و ناوخۆ لە پشت دروست کردنی ئەم جۆرە ڤیدیۆیانەن و ئامانجی سەرەکیان بریتیە لە شێواندن و ئابڕووبردنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق . 

ھەروەھا راشیگەیاند : بەتەنھا من ھێرشم نەکراوەتە سەر بەڵکو چەندین ئافرەتی دیکە لەلایەن کەسانی نەفس نزمەوە ھێرشییان کراوەتە سەر و گرتە ڤیدیۆییان بۆ دروست کراوە . 


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سۆمەرییە نیوز 
 





ئەم هەواڵە 17101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad