English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند ئامارێكی بارسێلۆنا دوای بردنەوەی نازناوی جامی شا
2018-04-22 [12:14 PM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری چوارەم لەسەریەک و جاری سییەم لە مێژوویدا نازناوی جامی شای ئیسپانیای بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی سێڤییا بەدەستھێنا.

لەو یارییەدا کە لەسەر یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید بەڕێوەچوو، بارسا بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستھێنا ھەروەھا چەند ئامارێک تۆمارکران.

 
ئامارەکان

* بارسێلۆنا نازناوی ژمارە ٣٠ـی جامی شای ئیسپانیای بردەوە، زیاتر لە ھەموو یانەکانی دیکە، نزیکترین یانە لە یانەکە ئاتلێتیک بیلباوە کە خاوەنی ٢٣ نازناوە

* بارسێلۆنا لە ٨ یاریی کۆتاییدا بەرامبەر سێڤییا ٧ یاریی بردووەتەوە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، تاکە دۆڕانی یانەکە بەرامبەر سێڤییا لە جامی سوپەری ئەوروپا بووە لە یاریی کۆتاییدا لە ٢٠٠٦ کە ٠-٣ دۆڕا.

* بارسێلۆنا یەکەم یانەیە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ٥ گۆڵ تۆماربکات، دوایینجار ئەو کارە کرابێت لە وەرزی ١٩٧٩-١٩٨٠ بوو کە ریال مەدرید ٦ گۆڵی بەرامبەر کاستیا تۆمارکرد.

* بارسێلۆنا سێیەم یانەیە چوار ساڵ لەسەریەک نازناوی جامی شا بباتەوە، ریال مەدرید ١٩٠٥-١٩٠٨، ئاتلێتیک بیلباو ١٩٣٠- ١٩٣٣.

* لیۆنێل مێسی لە ٣٣ یارییدا بەرامبەر سێڤییا ٣١ گۆڵی تۆمارکردووە و زۆرترین گۆڵی بەرامبەر ئەو یانەیە بووە.

* لیۆنێل مێسی دووەم یاریزانە ٥ گۆڵی لە یاریی کۆتایی جامی شادا تۆماربکات، دوای تیلمۆ زارا.

* بارسێلۆنا یەکەم یانەی ئەوروپایە ٩٣ نازناوی بردبێتەوە.

* بارسا لە ١٧ یارییدا لەگەڵ فیلیپ کۆتینیۆ لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا نەدۆڕاوە، ١٢ بردنەوە ٥ یەکسانبوون.

رووداو





ئەم هەواڵە 8512جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad