English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خه‌ڵاتی ئاشتی به‌ ره‌یتی پان ده‌به‌خشرێت
2018-04-22 [01:46 AM]

ZNA - تاران


رهیتی پان، دهرهێنهری ناسراوی کەمبۆدی که له فیلمی "سهرهتا باوکمیان کوشت" لهگهڵ ئەنجێلینا جولی هاوکاری کرد؛ بۆ وهرگرتنی خهڵاتی ئاشتی لهسی و شهشهمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فهجر بهشداری دهکات.

 

رهیتی پان تهمهن 53 ساڵ بە بهرههمهێنانی فیلم گهلێک که پرژاونەته سهر کۆمهڵکوژی خەیمهره سوورهکان له کەمبۆدیا، ناوبانگێکی جیهانی پهیدا کرد. ئهو لهزۆربهی فیلمهکانی خۆیدا، سهرنجی داوهته پێویستیی ههبوونی ئاشتی له جیهاندا.

 

رهیتی پان، لهدایکبووی 18ی ئەپرێڵی 1946 له پنۆم پێن له کەمبۆدیا، له ساڵی 1979 بۆ وڵاتی تایلهند ههڵات و ماوهیهک له ئۆردووگای پهنابهران دهژیا.

 

ئهو پاشان بۆ شاری پاریس له فهڕهنسا کۆچی کرد و له قوتابخانهیهکی تهکنیکی و پیشهیی خهریکی فێربوونی پیشهی دارتاشین بوو و هۆگری بهسینهما پهیدا کرد. دواتر لهدامهزراوهی خوێندنهوهکانی سینهمایی دهرچوو، ئیدی گهڕایهوهبۆ کەمبۆدیا، بهڵام شوێنی سهرهکیی ژیانی ئهو شاری پاریسه.

 

سی و شهشهمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فهجر لهرۆژانی 19 تا 27 ئەم مانگە له شاری تاران بهڕێوهدهچێت.

 

مهنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 8875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad