English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی ملوانكە پچڕاوەکە نمایش دەكرێت
2018-04-22 [03:00 AM]

ZNA – سلێمانی


ناوەندی شانۆی تاڤ، پاش ئەوەی لە رۆژی جیهانی شانۆی ئەمساڵدا دامەزراندنی خۆی راگەیاند، یەكەم بەرهەمی بەناوی "ملوانكەی پچڕاو" نمایشدەکات.

 

شانۆگەرییەکە لە دەرهێنانی دێرین حامدە، دوێنی یەکەم نمایشی لە هۆڵی بەدیعە دارتاش  لەپەیمانگای هونەجوانەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی 10 رۆژ نمایشکردنی بەردەوامدەبێت.

 

سەبارەت بە یەكەم بەرهەمی ناوەندەكەیان، دێرین حامد دەرهێنەری شانۆییەكە بە ئاژانسی زاگرۆسی راگەیاند "شانۆیی ملوانكەی پچڕاو لە فیلمی (ابدو یك روز) وەرگیراوە و بەرهەم ئەنوەر وەك نووسەری دووەم ئامادەی كردووە".

 

گوتیشی "بابەتی شانۆییكە كارێكی كۆمەڵایەتییە و چیرۆكی خێزانێك دەگێڕێتەوە كە لەژێر باری قورسی ژیاندا تووشی چەندین گیروگرفت و تەنگ و چەڵەمەبوون، شانۆییەكە تیشك دەخاتە سەر بابەتە خێزانییەكان و پەیوەندی تاكەكانی خێزان بەیەوەكەوە".

 

دێرین حامید، باسی لەوەشكرد "لەم كارەدا چەندین ئەكتەری خاوەن ئەزموون لەبواری شانۆ و درامادا بەشدارن و لەهەمانكاتدا چەندین گەنج و وزەی نوێ‌ كە بۆ یەكەم جاریانە كاردەكەن بینەران بە توانایان ئاشنادەبن".

 

سەبارەت بە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی شانۆییەكەیان، دەرهێنەر گوتی "بەداخەوە بۆ بەرهەمهێنانی شانۆییەكە ئەگەر خۆبەخشی و قوربانیدانی ستافەكە نەبوایە ئەوا هەرگیز نەدەگەشتینە نمایش، چونكە هیچ لایەن و كۆمپانیایەك هاوكارمان نەبوون، ئەوەشی كە كراوە هاوكارییەكی رەمزی بەشی شانۆی بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری سلێمانییە، لەگەڵ پەیمانگەی هونەرەجوانەكانە سلێمانی كە هاوكارێكی باش بوون".

 

بەرهەم ئەنوەر دەقی شانۆگەرییەکەی نووسیوە و دێرین حامد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.





ئەم هەواڵە 5584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad