English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێروان كاكە زیاد حەمەئاغای گەورەی كۆیە: بۆ نوێنەرایەتیەكی بەهێزتر لە بەغدا
2018-04-22 [04:04 AM]

Z.N.A


كاندیدی ژمارە 26 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
شێروان كاكە زیاد حەمەئاغای گەورەی كۆیە بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: چەسپاندنی مافە دەستوورییەكانی كورد و بنیاتنانەوەی ژێرخانی مرۆیی و ئابووری كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بە ئەركی سەرەكی خۆم دەزانم لە بەغدا.
هەوڵ دەدەم وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەرز ڕاگرتن و پاداشتدانەوەی خەباتی برا پێشمەرگەكانمان كار بكەم بۆ چەسپاندنی ئیمتیازاتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە یاسا هەروەها بەشی پێشمەرگە لە شایستە دارایی و ڕاهێنان و پڕچەككردن و مافی خانەنشینی هاوشێوەی هێزە عێراقییەكان بێت.
شێروان كاكە زیاد بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ئاماژەی بەوە كرد كە دەتوانین كاربكەین بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك لە كوردستان لە ڕێگەی بنیاتنانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و گەشەپێدانی پیشەسازی كشتوكاڵییەكان و پاڵپشتی كردنی جوتیاران بۆ بە بازاركردنی بەرهەمەكانیان بەشێوەیەك كە بتوانن ركابەری بەرهەمی دەرەكی بكەن.
شێروان كاكە زیاد حەمەئاغای گەورەی كۆیەلە 21/3/1962 لە شاری كۆیە لەدایكبووە، دەرچووی كۆلێژی ئەندازیاری میكانیكە لە زانكۆی بەغدا لەساڵی 1987، هەروەها لەساڵی 1993 بۆتە ئەندامی فەخری كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، كاكە زیاد كە دەكاتە باوكی شێروان كاكە زیاد حەمەئاغای گەورەی كۆیە یەكێك بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان.
شێروان كاكە زیاد كاندیدی ژمارە 26 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر مافەكانی گەلەكەمان لە بەغدا و هەرێم و داواكارین هاووڵاتیان دەنگ بدەن بۆ ئەوەی بتوانین وەك نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی 184 پێگەی كورد لە عێراق بەهێزتر بكەین.
 

كەیفی محەمەد

 





ئەم هەواڵە 15253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad