English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار ھەواڵێکی خۆش رادەگەینێت 
2018-04-22 [04:22 AM]

ZNA-ھەولێر


نەیمار داسێلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان  و ھەڵبژاردەی بەرازیل ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی رادەگەینێت. 

نەیمار داسێلڤا لە پێگەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند : ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە دوای پێکانم دارشەقەم (عەکازە) فڕێدا و ئێستا دەتوانم بە بێ ئەوان ھاتووچۆ بکەم . 

نەیمار لە ٢٥ی شوبات تووشی پێکان ھات و بەھۆیەوە لە یاریگاکان دوور کەوتەوە و لەو کاتەوەش نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدراوە و بە دار شەقە ھاتووچۆی دەکرد . 

سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن نەیمار لە ناوەڕاستی مانگی ئایار بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان بەڵام ئەستەمە تا یارییەکانی مۆندیالی رووسیا بەشداری یارییەکان بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10282جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad