English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا چەند پەند و رووداوێک هەن
2018-04-22 [06:05 AM]

نووسینی: خانزاد بارزانی


لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا چەند پەند و رووداوێک هەن بۆ ئەمڕۆ باشترین بەرچاو ڕونین کە لە کولتوور و فەلسەفەی کاری بارزانی نەمر بەزیندوویی ماونەتەوە لەسەروبەندی رێککەوتنی شۆڕش بەسەرۆکایەتی مستەفا بارزانی لەگەڵ حکومەتی عێراق لە ساڵی 1970 حکومەتی عێراق داوا دەکات شاندێکی کوردستان بچنە بەغدا بۆ رێککەوتنی کۆتایی ، مەکتەبی سیاسی بە بارزانی دەڵێن کێ لە شاندەکە دابنێین بارزانی پێیان دەڵی هەرکەسێک دادەنێن گرفت نییە ئێوە ئازادن ، تەنیا ئەو کەسانە دامەنێن کە چاویان لەوەیە لە بەغدا پۆست وەرگرن یان بەرژەوەندی شەخسیان هەبێت، ئەو وەڵامەی بارزانی بۆ ئێستا جوانترین و عەقڵانیترین پێوەرە کە پێویستە بیکەینە مەرجی دیارکردنی بەربژێرەکانمان ، سیاسەت وستراتیژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بزاڤێکی نەتەوەیی و نشتیمانی سەرچاوەی گرتووە کە مستەفا بارزانی نەمر چوارچێوەکەی بۆ کێشاوە ، پارتییەکان لەهەر دۆخێک و دەمێکدا بن هێزی لێ وەردەگرن و لە بەردەم دۆست ودوژمنان دانامێنن بەتایبەتی لە پێناو ئامانجە نەتەوەیی و نشتیمانییەکاندا.





ئەم هەواڵە 4450جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad