English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس چاوی لە یاریزانێکی بەرشەلۆنەیە 
2018-04-22 [06:09 AM]

ZNA-ھەولێر


 
یانەی یۆڤانتس ئیتاڵی ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێک مۆر بکات لەوانەش یاریزانێکی یانەی بەرشەلۆنە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا , بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس چاویان لەوەیە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ لۆکاس دینی بەرگریکاری لای چەپی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس ترسییان لەوە ھەیە یاریزان ئالیکس ساندرۆ کە بەرگریکاری لای چەپی خانمە پیرەکەیە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە ریزی یانەکەیان جێ  بھێلێت , لەبەر ئەمە بیر لە جێگرەوەکەی دەکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەھۆی ئەوەی دینی لە یانەی بەرشەلۆنە دەرفەتی یاری کردنی کەمە لەوانەیە رازی بێت روو لە یانەی یۆڤانتس بکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad