English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەر سووریا ئاگادار بووە
2018-04-22 [07:31 AM]

K24 - هەولێر


ئەمریكا ئاشكرای دەكات، واشنتن ئاگادار بووە له‌ هێرشى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق له‌ سووریا و له‌ ڕێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا بۆ له‌ناوبردنی داعش و پارێزگاریكردن له‌ مووسڵ، به‌رده‌وامه‌.

ھێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دواییانه‌ جۆن سولیڤان، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان كۆبووه‌وه، لە سەردانەكەدا سولیڤان چاوی به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت و له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕى داعش و پاراستنى مووسڵ، ڕێككه‌وتن كرا.

ئەو لێدوانەی ئەمریكا دوای ئەوە ھات، دوێنێ عێراق رایگەیاند، فرۆكەكانی ئێف١٦عێراق داعشیان لە دیوی سووریا بۆردومان كردووە.





ئەم هەواڵە 6115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad