English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چێلسی خۆی گەیاندە یاری کۆتایی 
2018-04-22 [08:09 AM]

ZNA-ھەولێر


یانەی چێلسی ئینگلیزی سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و لەیاری کۆتایی رووبەرووی یانەی مانشستەر یونایتد دەبێتەوە . 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاری پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرا یانەی چێلسی  رووبەرووی یانەی ساوسھامپتۆن بووە . 

یانەی چێلسی توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ یانەی ساوسھامپتۆن . 

گۆڵەکانی یانەی چێلسی لە خولەکەکانی ٤٦ و ٨٢ لەرێگەی یاریزانان ئۆلیڤی جیرۆ و ئەلڤارۆ مۆراتا تۆمارکران. 

بەم ئەنجامە یانەی چێلسی توانی خۆی بگەینێتە یاری کۆتایی و لە یاری کۆتایی رووبەرووی یانەی مانشستەر یونایتد دەبێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad