English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى نه‌وت بڕى هه‌نارده‌ و داهاتى نه‌وتى مانگى رابردووى راگه‌ياند
2018-04-22 [09:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


كۆمپانياى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ،‌ رايگه‌ياند، مانگى رابردوو بڕى 107 مليۆن و 50 هه‌زار به‌رميل نه‌وت هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، به‌هاكه‌ى ده‌گاته‌ 6 ملیار و 44 ملیۆن دۆلارى ئه‌مريكى، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌وتى كه‌ركوك هه‌ژمار بكرێـت.

كۆمپانياى وه‌بازاڕخستنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ،ى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، له‌ ئامارى مانگانه‌ى خۆيدا كه‌ ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ بڵاويكرده‌وه‌ ده‌ڵێت، هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى مانگى مارسى رابردوو گه‌يشتۆته‌ 107 مليۆن و 50 هه‌زار هه‌زار به‌رميل نه‌وت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌هاى نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كه‌ ده‌كاته‌ 6 مليار و 44 ملیۆن دۆلار، "حه‌وت ترليۆن و 65 ملیار دينارى عێراقى"، بۆ هه‌ربه‌ميلێك نه‌وت به‌ 60 دۆلار و 114 سه‌نت دانراوه‌.

ده‌شڵێت، ئه‌و ئاماره‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوكى تيادا هه‌ژمار نه‌كراوه‌.





ئەم هەواڵە 8479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad