English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارده‌ به‌پرسی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن 15 ساڵه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ن
2018-04-22 [10:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای تێپه‌ڕینی 15 ساڵ به‌سه‌ر رووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن تاكو ئێستا 14 گه‌وره‌ به‌پرسی به‌عس به‌ندكراون، پارێزه‌رێكیش ده‌ڵێت، پێم وایه‌ تاكو مردن له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌و لیسته‌ 55 كه‌سیه‌ی هاوپه‌یمانان ئاماده‌یان كردبوو، پێنج كه‌سیان له‌ سێداره‌ دراون، شه‌شیان لێ كوژراوه‌ له‌وانه‌ دوو كوڕی سه‌دام و هه‌شت كه‌سیان له‌ئه‌نجامی هه‌وڵی ده‌ستگیركردن گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، له‌ كۆتاییه‌كانی 2011 دوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق، ئه‌و هێزه‌ 16 كه‌سیان ئازاد كرد.

له‌نێو ئه‌و به‌ندكراوانه‌ وه‌زیری پێشووی به‌رگری "سولتان هاشم ئه‌حمه‌د" هه‌یه‌ كه‌ له‌ 14ی حوزه‌یرانی ساڵی 2007 بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا چونكه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕی.

ئه‌وانی دیكه‌ش كادری ناوه‌ند حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ و سوپای پێشوو و به‌رپرسانی حكومه‌تن.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ دیارترین سه‌ركرده‌كانی به‌عس به‌ناوی "عه‌بدولباقی عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵا"یه‌ كه‌ له‌ كه‌ركوك خۆی حه‌شاردابوو، له‌ حوزه‌یرانی 2015 ده‌ستگیركرا.

به‌دیع عارف پارێزه‌رێك و به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی به‌ندكراوان ده‌كات، به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاند، زۆربه‌ری به‌ندكراوان له‌ به‌ندیخانه‌ی ناسریه‌ی باشوری عێراق دان، وتیشی، ره‌وشی به‌ندكراوان زۆر خراپه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، باری ته‌ندروستی سوڵتان هاشم زۆر ناله‌باره‌.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ وتی، زۆربه‌یان به‌ له‌سێداره‌دان حوكم دراون، ته‌نیا  به‌پرسی پێشووی كاروباری هۆزه‌كان "جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵا سولتان" و هاوژینی "جه‌لا"ی كچی سه‌دام نه‌بێت، به‌بێ دادگایی كردن له‌ 2003یه‌وه‌ به‌ندكراون‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 30 داواكاری ئازادكردنم پێشكه‌ش به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردوه‌ تاكو ئێستا وه‌ڵامی هیچیانم وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌، پێم وایه‌ ئه‌وانه‌ تاكو مردن له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كارێك نه‌كه‌ن كه‌ تاكو ئێستا هیچیان نه‌كردوه‌.

تاكو ئێستا پێنج له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌دام هه‌ڵاتوون و خۆیان راده‌ست نه‌كردوه‌ له‌وانه‌ عزه‌ت دوری جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌ی شۆڕش كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چه‌ند جارێك مردنی راگه‌یاندوه‌.

پێشتر له‌ 2014 رێكخراوی داعش سه‌یف مه‌شهه‌دانی به‌رپرسی پێشووی حزبی به‌عسی له‌ موسڵ له‌سێداره‌ دا.

 

ئیلاف

 





ئەم هەواڵە 6121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad