English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی وەزارەتێکی تری ھەلوەشاندەوە
2018-04-23 [02:06 AM]

ZNA- ھەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ حكوومه‌تى به‌غدا، ئاشكراى ده‌كات، عه‌بادی بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تێكى داوه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌كانیشى به‌سه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا، دابه‌ش كرد.

 

به‌پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ده‌ركرد.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌، ته‌نها ده‌سته‌یه‌كی بچووك ده‌مێنێته‌وه‌ و په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق نیوز)، گوتیشی: "به‌پێی فه‌رمانه‌ دیوانییه‌كه‌، فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى خانه‌نشینی و باج و گومركی گشتیی، له‌پێش كۆتاییهاتنى كابینه‌كه‌ش، فه‌رمانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت".

 

پێشتریش عه‌بادی له‌ مانگى ئابى 2015 چه‌ند وه‌زاره‌تێكى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و تێكه‌ڵ به‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ترى حكوومه‌ته‌كه‌ى كرد.





ئەم هەواڵە 7489جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad