English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم تێکەڵە ئازاری ددانت مەهێڵە
2018-04-23 [11:00 AM]

هه‌ولێر - ZNA



ئازاری ددان یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی زۆربەی کەس پێیەوە بێزار دەبێت، چارەسەرێکی سروشتیش بۆ ئەم کێشەیە ھەیە.

ماڵپەڕی (ھێفتی) ڕێکارێکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە بەھۆی ئازاری ددانەوە بێزار بوون.

1ـ گیراوه‌ی خوێ، كه‌مێك خوێ له‌گه‌ڵ كوپێك ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌ ده‌متاندا غه‌ر غه‌ره‌ی پێ بكه‌ن و چه‌ند خوله‌كێك دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌.


2ـ زه‌یتی داری چا، چه‌ند دڵۆپێك له‌ زه‌یتی داری چا له‌سه‌ر شوێنی ئازار دابنێن و ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رمی تێكه‌ڵ بكه‌ن و غه‌ر غه‌ره‌ی ناو ده‌می پێ بكه‌ن.


3ـ مێخه‌ك، دانانی دانه‌یه‌ك له‌ مێخه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ئازار دابنێن بۆ نه‌هێشتنی ئازار.


4ـ زه‌یتی جاتره‌، چه‌ند دڵۆپێك له‌ زه‌یتی چاتره‌ له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌ن به‌ پارچه‌ لۆكه‌یه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ئازاری دابنێن.


5ـ سركه‌ی سێو، لۆكه‌یه‌ك به‌ سركه‌ی سێو بكه‌ن و له‌سه‌ر شوێنی ئازاری دابنێن.


6ـ سير، دانه‌یه‌ك سیری وردكراو له‌سه‌ر شوێنی ئازار دابنێن.


7ـ گه‌ڵای نه‌عنا، چه‌ند گه‌ڵایه‌ك له‌ نه‌عنای تازه‌ به‌سوده‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئازاری ددان.نه‌عنای وشك كراوه‌ش ده‌توانن به‌كار بێنن.


8ـ پارچه‌ی سه‌هۆڵ له‌ناو قوماشێك دابنێن و له‌سه‌ر شوێنی ئازاری دابنێن.


9ـ هه‌روه‌ها كیسه‌ی چای به‌كارهاتوو یارمه‌تی نه‌هێشتنی ئازار ددان ده‌دات.





ئەم هەواڵە 4753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad