English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەڵاح بە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دیاریكرا
2018-04-23 [11:36 AM]

ZNA-ھەولێر



دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول لەم وەرزەی پریمەرلیگ، محەمەد سەڵاح وەکو باشترین یاریزانی خولەکە دیاریکرا .

سەڵاح لەیەکەم وەرزیدا لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری ٣٣ یاری پریمەرلیگی کردووە و تێیدا تائێستا توانیویەتی ٣١ گۆل تۆماربکات و ٩ گۆڵ دروست بکات .

سەڵاح توانیی بەسەر کیڤن دیبروینی بەلجیکی، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، ھاری کەین، ھێرشبەری تۆتێنھام، دەیڤد سیلڤا و لێرۆی سانێ یاریزانانی مانچستەر سیتی و دەیڤد دیخیای گۆڵپارێزی مانچستەر یونایتد سەربکەوێت.

شایانی باسە سەڵاح بووە دووەم یاریزانی عەرەب ئەو خەڵاتە بباتەوە، دوای ئەوەی لە ٢٠١٦ ریاز محرز دوای بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ لەگەڵ لێستەر سیتی وەک باشترین یاریزان دەستنیشانکرا.
 





ئەم هەواڵە 8983جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad