English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەرییەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر جەستە
2018-04-23 [12:13 PM]

هه‌ولێر - ZNA



نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کە پێویستە بەر لە تووشبوون زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت چونکە کاریگەری تەواو لەسەر جەستە جێدەهێڵێت وەک سڕبوونی دەست و قاچ هەروەها درەنگ چاکبوونەوەی برین و تەسکبوونەوەی دەمارەکان.


نەخۆشی شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی هەر کات تووشی کەسێک بوو چارەسەر کردنی مەحاڵ دەبێت لە سەرتاسەری جیهاندا نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن تووشبووی ئەم نەخۆشییە هەیە، چەند کاریگەرییەکی لەسەر جەستە هەیە و پێویستە بە وریاییەوە ئاگاداری ئەو کاریگەرییانە بیت، هەروەها پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن کە بەر لە تووشبوون زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.


ماڵپەڕی “boldsky” کاریگەرییەکانی نەخۆشی شەکرەی لەسەر جەستە خستووەتە ڕوو.


کاریگەری زۆری لەسەر لیمفە دەمارییەکانی دڵ هەیە کە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوە و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە کە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.


لە کاتی تەسکبوونەوەی دەمارەکانیشدا سووڕی خوێن تێکدەچێت بەمەش بە تایبەت لە دەمارەکانی قاچ و دەستتدا کە دەبێتە هۆی سڕبوونیان، بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکی بۆ نەخۆشی شەکرە %٤٤ ی وەستانی گورچیلەکان بە هۆی نەخۆشی شەکرەوەیە چونکە توانای پاڵاوتنی تەواوی هەموو ماددەکانی نییە و لە کار دەکەوێت.


یەکێک لە نیشانە دیارەکانی نەخۆشی شەکرە درەنگ چاکبوونەوەی برینە لەسەر جەستە ئەمەش بە هۆی نا چالاکی سووڕی خوێنەوە ڕوودەدات، هەروەها بە گشتی تەندروستی پێست تێکدەدات کە پێست وشک دەبێتەوە و پەڵەی تۆخ دروست دەبێت.





ئەم هەواڵە 9751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad