English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ عەلی حەمە ساڵح (وەڵامێک و دوو قسەی دیکە)
2018-04-23 [12:26 PM]

نووسینی: ئاسۆ حاجی


وەڵامەکەم بۆ ئەو بوختانەتە کە بە زمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوتە بۆ ئەوەی حەیاچوونی یوسف محەمەدی هاوپیشەت بشاریەوە و دەڵێی:"سەرۆکی حکومەت گووتی پەیوەستین بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵ"دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم، کە بە تەواوی دوورە لە ڕاستی و سەرۆکی حکومەت هەرگیز وشەی پەیوەستی بەکارنەهێناوە،ئەگەر بەکارهێناوە فەرموو ڤیدیۆ یان نووسراو بە ئیمزای سەرۆکی حکومەت بڵاوبکەوە،سەرۆکی حکومەت گووتی و چەند جاریش دووبارەی کردەوە کە ڕێز لە بڕیاری دادگا دەگرن،حکومەتی عێڕاق بەر لە خەڵکی دیکە دەزانن ڕزگرتن هیچ مەرجێکی پێگیربوون و پەیوەست بوونی تێدا نیە بۆیەشە ناڕازی بوون ئەوانیش وەک تۆ و یوسفی هاوسوڕاوت چاوەڕوانی وشەیەکی لەو شێوەیە بوون گوێیان لە سەرۆکی حکومەت بێ،بەڵام گوێیان لێ نەبوو.
یوسفی هاوسوڕاوت بە ئیمزای خۆی داوای ڕێکخستنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات بەر لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2017 دەبوایە یوسف ڕێز لە ئیمزای خۆی بگرێ و ڕێگا بەخۆی نەدا زێدەڕۆیی لە سەر سادەترین مافی خەڵک بکات کە دەربڕینی ڕای خۆیانە لەسەر چارەنووسیان،نەدەبووایە تۆش هەوڵی داپۆشینی ئەو شەرمەزاریەی یوسف محەمەد بدەی بە دروستکردنی بوختانێک،کە تەنها ئامانجتان لێی دوورخستنەوەی سەرنجی خەڵکە لەسەر ئەو دۆخە نەفسیە هێستریەی کە ئێوە و بزووتنەوەکەتان توشی هاتوون و نەک لە پارتی زراوتان لە سێبەری کابرایەکی تازە هەڵتۆقیو ڕژاوە.
دوو قسەکەم بۆتۆ بە پەندێکی میسڕی دەست پێدەکەم کە دەڵێن:"ئەوانەی شەرمیان لەخۆدەکردەوە مردن" ڕێک لەسەر تۆ جێبەجێ دەبیت،تۆ کە ئەوکاتەی لە KNNیش بەرنامەت پێشکەش دەکرد و ژمارەت بە دڵی خۆت لێدەدا کارت بۆ دەزگایەکی پارتی دەکرد و زۆر جار نووسراو و شتی لەو بابەتەت بۆ دەبردن لەبەرامبەر موچەیەکی مانگانە،جارێکیان من لە ژووری بەرپرسی ئەو دەزگایە دانیشتبووم کە هاتی پارەت وەرگرت،ئەوەشت لەبەرچاو بیت کە بە خێری پارتیە ئێستا ڕانج ڕۆڤەر دەهاژۆیی و لەگەڵ سۆران عومەری هاوپیشەت لە پۆڵەندا هەریەکەتان بە بڕی 250 هەزار دۆلار واتا بیست و پێنج دەفتەر دۆلار مافی نیشتەجێ بوونتان کڕیو،ئەگەر وانیە پێم ناڵێی لەو گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنە سۆران عومەر لە کوێیە؟
قسەکەی دیکەشم ئەوەیە کە حەقە وەک ئەندامێکی گۆڕان شەرم بتگرێ کە باسی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەکەن بە تایبەتیش کە پەیوەندی بە بەغداوەبێ،چونکە جوانترین بەرهەمی بەغداتان دیارە کە سروە عەبدولواحیدە جگە لە لەکەدارکردنی مێژوو و کەڕامەتی ئافرەتی کورد،خۆفرۆشی و جاشایەتی کردە ڕێباز و ڕێفکری ئێوە بۆیەشە دەبینین سەرۆکی لیستەکەت کە یوسف محەمەدە کە دەچێتە جێگای سروە لە بەغدا لە ئێستاوە بە هەمان باوەڕ و وشە و دەستەواژە و ئەخڵاقی ئەو باسی هەرێمی کوردستان دەکا، چۆن سروە سوکایەتی بە دایک و خوشک و هاوسەری شەهیدانمان کرد و بە (لەشەفرۆش)پێناسەی کردن،یوسف محەمەدیش سوکایەتی بە ئیرادەی میللەت و خەباتی سەت ساڵ و قوربانیدانەکەی دەکات کە زیاتر لە ملیۆن شەهیدی لە پێناو سەربەخۆیی بەخشیوە ئەو داوا دەکات "ڕیفراندۆمچی"یەکان دادگای بکرێن و سزابدرێن.
ئێوە کە لە پاشەکشێدان پارتی بەرپرس نیە،ئەوە خۆتانن کە مۆدێلێکی فاشل و کۆمەڵێک دروشمی ڕووت و کەسانی فوتێکراوتان کە خۆت یەکێکی لەوان پێشکەشی خەڵکتان کردو و خەڵکتان گەیاندە ئەو قەناعەتەی کە بڵێن:"کە گۆڕان هات هەموو شتێک تێک چوو،خۆزگە قەت نەهاتبان"،ئەوە حەقیقەتی ئێوەیە و ئەوجارەیان لەو هەڵبژاردنە بەرهەمەکەی وەردەگرن کە دەرئەنجامەکەی ناردنی چەند سروەیەکی دیکەیە بۆ بەغدا تا ئەوەی ماوەتەوەش کار بۆ تێکدانی بکەن.





ئەم هەواڵە 2923جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad