English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. ناپۆلی یۆڤێنتۆسی تێكشكاند و گڕی بەردایە سیریا ئەی
2018-04-23 [12:29 PM]

ZNA-ھەولێر


لە گەڕی ٣٤ـی خولی ئیتاڵیادا و لە یاریگای ئالیانز ستادیۆم یۆڤانتۆسی پێشەنگ پێشوازی لە ناپۆلی رکابەری کرد و رکابەرییەکانی بەدەستھێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیای گەرمترکرد.

یاریەکە لە یاریگای یانەی یۆڤانتۆس ئەنجامدراو بە درێژایی یاریەکە یانەی ناپۆلی باشتر بینراو چەندین جار مەترسی لەسەر گۆڵەکەی بۆفۆن دروست کرد، بەڵام گۆڵکردن تا خولەکی ٩٠ ی یاریەکە دواکەوتو بەرگریکاری ناپۆلی کۆلیبالی توانی لەو کاتەدا گۆڵی بردنەوە لە ھەڵدانێکی لێدانی سوچدا بە لێدانی سەر تۆمار بکات و ھاندەرانی یانەی یۆڤانتۆس بێدەنگ بکات و تاڵاوی دۆڕانیان  پێ نۆش بکات.

بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی ٨٥ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و ناپۆلیش بە ٨٤ خاڵ لە پلەی دووەم دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 5362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad