English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایان چارەسەری ئیفلیجی دەدۆزنەوە 
2018-04-23 [04:58 AM]

ZNA-ھەولێر


زانایان بواری پزیشکی نزیکبوونەتەوە لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو نەخۆشانەی تووشی ئیفلیجی دەبن یاخود لە زگماک ئیفلیجن . 

بەپێی دوایین توێژینەوەی زانکۆی مینیسۆتای ئەمەریکی , زانایان ئەو زانکۆیە لێکلۆڵینەوە لە سەر جۆرە مارمیلکەیەک دەکەن کە پێی دەگوترێت (ئۆ ئەکسۆلۆتل) کە لە مەکسیک دەژی , ئەو مارمیلکەیە لە توانای دا ھەیە ئەو ئەندامانەی جەستەی لە دەستی داوە جارێکی دیکە دروستی بکاتەوە و ھەروەھا توانای ھەیە خانەکانی دڕکە پەتک (الحبل الشوکی) چارەسەر بکات ئەگەر ھاتوو تووشی پێکان ھات . 

زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە کاتێک مارمیلکەی (ئۆ ئەکسۆلۆتل) تووشی زیانێک دەبێت لە ناوچەی دڕکە پەتک , ئەوا خانەکانی لەشی ئەنزیمێک دەردەکەن کە پێی دەگوترێت (جلیال سیلز) ئەم رژێنەش بەخێرایی زیاد دەکات و لەناوچەی پێکانەکە کۆ دەبێتەوە و دەمارە پێکراوەکان بەیەکتری دەبەستێتەوە . 

لە ئێستادا زانایان خەریکی ئەوەن ئەو جۆرە رژێنە دروست بکەن و لەسەر مرۆڤ تاقی بکەنەوە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ نەخۆشی ئیفلیجی بدۆزنەوە . 

 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad