English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیبراھیم جەعفەری: پەیوەندی ئێران و عێراق لەو پەری بەھێزی خۆیدایە
2018-04-23 [06:28 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی عێراق دەلێ پەیوەندی ئێران و عێراق لەھەموو رووییەكەوە لەو پەری بەھێزی خۆیدایە.

ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمرۆ دوشەممە بە ئەژانسی ئیرنای ئێرانی گوتووە كە پەیوەندی ئێران و عێراق بنەمای جوگرافی و كۆمەڵایەتی بەھێزی ھەیە. بەگوتەی جەعفەری ئێران لەسەردەمی رژێمی بەعس یارمەتی دژبەرانی رژێمی داوە،و لەئێستاشدا لەبەرامبەر تیرۆردا یارمەتی عێراق دەدات. جەعفەری ئاماژەشی بەوەداوە كە پەیوەندی ئێران و عێراق چەندی رەھەندی جیاوازی ھەیە، ھەربۆیە لەداھاتووشدا بە پتەوی دەمێنێتەوە. بەگوتەی وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندی ئێران و عێراق لەو پەری بەھێزی خۆیدایە، بەشێوەیەكە كە بووەتە نموونەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتان.

 





ئەم هەواڵە 6145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad