English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کار لەسەر زامنكردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی كوردستان دەکەین
2018-04-23 [08:37 AM]

ZNA - هەولێر


عامر رفعت کاندیدی ژمارە 2ی لیستی 184ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای دیالا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند: كار بۆ زامنكردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی كوردستان و جێ به‌جێ كردنى مادده‌ى 140ى دستورى ده‌كه‌ین .

کاندیدی ژمارە 2ی لیستی 184ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: كار ده‌كه‌ین بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووى ده‌ستى رژێم به‌عس وه‌ك كه‌یسى (ترحیل) و به یاساكردنى ئه‌و كه‌یسه وه‌ك زیان لێكه‌وتوانى (زیندانى سیاسى عێراق) ئیمتیازیان هه بى.

عامر دیاریشیكرد: كارده‌كه‌ین بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتوویانى ده‌ستى داعش و هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆ دابین كردنى موچه‌ى چاودێری كۆمه‌لایه‌تی(رعایه اجتماعى)بوو بێوه‌ژنان و په‌كه‌وته‌كان.

له‌ كوتاییدا راگه‌یاند: داوا لەخەلکی خوشەویستی كوردستان دەکەم لە روژی12ی 5 بەرەو سندوقەکانی دەنگدان برۆن دەنگ بە لیستی 184 پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.





ئەم هەواڵە 4747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad