ZNA - هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تایی له‌ئه‌فریکاوه شیرده‌ره‌کانی وه‌ک فیلی مامۆس و پڵنگی دان شمشێری له‌ناوچوون، توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ده‌ری ده‌خات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ر له هه‌زاران ساڵ له‌ئه‌فریکاوه بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی جیهان هۆکاری له‌ناوچوونی شیرده‌ره گه‌وره‌کان بووه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه مانگا له‌داهاتوودا له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌بێته گه‌وره‌ترین شیرده‌ر.
فیلیشیا سمیس له زانکۆی نیومه‌کسیکۆ که سه‌رپه‌رشتی تیمی تویژینه‌وه‌ی کردوه، ده‌رباره‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی له گۆڤاری "ساینس"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات، "گۆڕانکاریه‌کان ده‌رباره‌ی له‌ناوچوونی شیرده‌ره گه‌وره‌کان دوای کۆجی مرۆڤ له‌ئه‌فریکاوه ڕوون دیاره ".
ڕاپۆرتی تویژینه‌وه‌که‌ی له‌قۆناغه‌کانی له‌ناوچوون که 125 هه‌زار ساڵ کراوه ده‌ڵێت " به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی گۆشت مرۆڤ گیانداره زه‌به‌لاحه‌کانی کردۆته ئامانج، به‌ڵام گیانداره بچووکه‌کان توانیویانه هه‌ڵبێن".
له‌ئه‌مریکای باکوور بۆ نموونه دوای گه‌شتنی مرۆڤ به‌و ناوچه‌یه قه‌باری جه‌سته‌ی شیرده‌ره‌کان له 98 بۆ 7.6 کیلۆگرامه‌وه که‌مبۆته‌وه.
تۆیژینهوهکه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاراسته‌یه به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا شیرده‌ره‌کانی سه‌ر زه‌وه‌ی وه‌ک مانگا له چه‌ند سه‌د ساڵی دهاتوودا گه‌وره‌ترین ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه گیانله‌به‌رانی وه‌ک فیل و زه‌رافه و ئه‌سپی ڕووبار له‌ناوده‌چن. له‌مانگی ئازاری ڕابردوودا دوا نێری کهرکهدنی سپی له‌جیهاندا له کینیا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڵام توێژینهوهیهکیدیکه گوومانی له‌که‌مبوونه‌وه‌ی شیرده‌ره‌کان هه‌بووه. له‌به‌شێکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵه‌کانی ده‌درێت بۆ پاراستنی ژینگه‌ی شیرده‌ره‌کان و نه‌هێشتنی مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ریان که له‌ژیانی کێویدا به‌سه‌ریان دێت، وه‌ک گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا و له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌ی خۆراک و پیسبوونی ژینگه و که‌مبونه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژیانیان به‌هۆی چالاکی مرۆڤه‌وه.
voa
ئەم هەواڵە 59449جار خوێندراوەتەوە |