English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆلیڤەر ستۆن بەشداری لە فێستیڤاڵی فه‌جردا دەکات
2018-04-24 [02:05 AM]

ZNA – تاران


ئۆلیڤەر ستۆن سینه‌ماکاری ئه‌مه‌ریکی، میوانی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جره‌. 

 

ئۆلیڤەر ستۆن له‌رێگەی ده‌رهێنانی زنجیره‌فیلمێک ‌سه‌باره‌ت به‌جه‌نگی ڤیتنام، ناوبانگی په‌یدا کرد و دوو جار خه‌ڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە.

 

ئۆلیڤەر ستۆن له ‌ساڵی 1946 له ‌نیۆیۆرک سیتی لە ویلایه‌تی نیۆیۆرکی ئه‌مه‌ریکا له‌دایک بوو. یه‌که‌مین فیلمی به‌ناوی "دوایین ساڵ له ‌ڤیتنام" له ‌ساڵی 1971ی بووە.

 

لەرێگەی فیلمی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیوه‌ی شه‌و" یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئۆسکاری خۆی به‌ده‌ستهێنا و جگە لەو خەڵاتە خەڵاتێکی دیکەی ئۆسکار و چوار خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له ‌رۆژانی 19 تا 27 ئەم مانگە له ‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 4432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad