English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ره‌زا میرکه‌ریمی: فه‌جر یه‌کێکه‌ له ‌کۆنترین فێستیڤاڵه‌کانی ئاسیایە
2018-04-24 [02:32 AM]

ZNA – تاران


کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌شیکردنه‌وه ‌سه‌باره‌ت به ‌به‌شه ‌جۆراوجۆره‌کانی فێستیڤاڵ، ئامانجه‌کان و به‌رنامه‌کان و ناساندنی فیلمه ‌ئێرانییه‌کانی به‌شه ‌جۆراوجۆره‌کان و دادوه‌رانی فێستیڤاڵ به‌ڕێوه‌چوو.

 

کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌ید ره‌زا میرکه‌ریمی، بەڕێوبەری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌کانی فێستیڤاڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی راگه‌یاندنه ‌جۆراوجۆره‌کان له سینه‌مایی "چارسوو" له تاران به‌ڕێوه‌چوو.

 

میرکه‌ریمی، گوتی: فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر یه‌کێکه ‌له ‌کۆنترین فێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا ‌که ‌ئێستا ‌گه‌یشتۆته ‌سی و شه‌شه‌مین خولی خۆی و ئه‌مساڵ چواره‌مین خولی سه‌ربه‌خۆی فێستیڤاڵی جیهانی له ‌به‌شی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه‌.

 

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: فێستیڤاڵ له‌م خوله‌دا هه‌وڵیدا به‌ربڵاوییه‌کی باشی هه‌بێت و من به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م کاره ‌به‌پشتیوانیی تیمێکی باش و به‌ئه‌زموون ‌له‌بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا کاریان کردووه‌؛ ئه‌نجام ده‌ده‌م. وێڕای ئه‌وه‌ی که ‌ئامانج دانانی ئێمه ‌به‌ڕێوه‌بردنی رووداوێکی هاوته‌ریبی ناوبانگ و ناسناوی سینه‌مای ئێران بوو.

 

روونیشی کردەوە: ئێمه ‌له ‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ین که ‌به‌و وڵاتانه‌و سینه‌ماکارانه‌ی ‌ئامانج گه‌لێکی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێمه ‌هه‌یه‌، سه‌رنج بده‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌و سینه‌مایه‌ی ‌تێێدا ئه‌خلاقیات، بایخه‌کان و که‌راماتی مرۆڤایه‌تی له‌به‌رچاو گیراوه‌، له‌م فێستیڤاڵه‌دا له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له ‌رۆژانی 19 تا 27 ئەم مانگە له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 8845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad