English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاینکس سوپرایزێکی بۆ ریال ئامادە کردوە 
2018-04-24 [11:29 AM]

ZNA-ھەولێر


 
یۆب ھاینکس راھێنەری یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی جێگیر بوو لەسەر ئەو پێکھاتەیەی لەبەرامبەر یانەی ریال مەدرید یاری پێدەکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی , لە دوایین راھێنانەکانی یانەی بایەرن میونشن ھاینکس لەسەر ئەو پێکھاتەیە جێگیر بوو کە لە بەرامبەر یانەی ریال مەدرید یاری پێدەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ھاینکس لەم یارییە بە شێوەی ھێرشبردن یاری دەکات و لەم پێکھاتەیە پشت بە ھەریەکە لە یاریزانان رافینیا و رۆبن و ریبیری دەبەستێت .  

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە , ھاینکس لە یارییەکەی لەبەرامبەر یانەی ریال مەدرید بە پێکھاتەیە (٤ ، ١ ، ٤ ، ١) یاری دەکات و پێکھاتەکەش بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت . 

گۆڵپارێز : سڤین ئۆلیریچ 
بەرگری : کیمیچ ، بواتینگ ، ماتیاس ھۆمیلز ، رافینیا . 
ھێلی ناوەڕاست : ریبیری ، جەیمس رۆدریگز ، خافی مارتینیز ، تۆماس مۆلەر ، ئاریان رۆبن . 
ھێرشبەر : رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad