English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوبژیوانی کلاسیکۆ مشتومڕێکی زۆری لەسەرە 
2018-04-24 [01:02 AM]

ZNA-ھەولێر


لێژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا خۆسێ ھێرناندز ھێرناندز یاری کلاسیکۆی داھاتووی نێوان ھەر دوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕێوەببات . 

وەرزی رابردوو بەھەمان شێوە خۆسێ ھێرناندز یاری کلاسیکۆی دووەمی لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبرد کە تێیدا یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوت بە ئەنجامی (٣ - ٢) و لە کۆتا خولەکی یارییەکە میسی گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد. 

لە یاری رابردوو کێشەیەکی زۆر لە نێوان یاریزانانی ھەردوو تیپ روویدا , یاریزانەکانی بەرشەلۆنە داوای دەرکردنی کاسیمیرۆ و مارسێلۆیان دەکرد بەھۆی ئەوەی رەفتاریان زۆر توندو  تیژ بوو لەنێو یاریگا  و ھەروەھا ناوبژیوان سێرجیۆ رامۆسی بە کارتی سوور دەرکرد دوای ئەوەی بەشێوەیەکی خراپ لە میسی دا . 

لەلایەکی دیکە یاریزانانی یانەی ریال مەدرید گلەییان لە ناوبژیوان دەکرد بەوەی لێدانێکی سزای بۆ یانەی ریال مەدرید ھەژمار نەکرد دوای ئەوەی ئۆمتیتی لە نێو ناوچەی سزا رۆنالدۆی بەردایەوە. 

ئەوەی دەمێنێتەوە ئەرکی ناوبژیوان خۆسێ ھێرناندز زۆر قورس دەبێت , چونکە یارییەکانی کلاسیکۆ تام و چێژ و کێبڕکێی تایبەتی خۆی ھەیە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad