English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوه یەکگرتووەکان: ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی پێویستە لە لایەن سیستەمی یاسایی عێراقەوە پشتگیری بکرێن
2018-04-24 [01:06 AM]

ZNA- ھەولێر


 

لە عێراق ئەو ئافرەت و کچانەی کە دەڕفێنرێن، یان دەستدرێژییان دەکرێتە سەر یان بە نابەجێیی بەکاریان دەھێنرێن، یاخود بە زۆر ئاوارە دەبن، بۆ دروستکردنەوەی ژیانیان، تووشی گرفتی زۆر دەبن.

 

سەرەڕای چارەسەری دەروونی و چاودێریی تایبەت، ڕزگاربووانی توندوتیژی ڕەگەزی و ئەو منداڵانەی کە کاروباری یاساییان ھەیە،‌ پێویستە لە سیستەمی یاسایی مەدەنی و تاواندا، پارێزراو بن و دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

 

بە کۆمەکی پرۆگرامی گەشەپێدان و پاراستنی ئەوروپی و یونسێف و سندووقی دانیشتووانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھاوکارانی دیکەدا کار دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کارمەندانی بەشەکانی دادوەری و یاسایی و ئەمنی ئامادە کرابن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری گونجاو بە گوێرەی تەمەن، بە جۆرێک کە رزگاربووانی توندوتیژیی رەگەزی لە چەقی گرنگییدا بن و یاسای نەوجەوانان لەگەڵ دۆخی منداڵدا دۆستانە بێت. پرۆژەکە بە شێوەیەکی گشتی خزمەتگوزاری ئاستبەرز بۆ رزگاربووانی توندوتیژیی رەگەزی دەستەبەر دەکات.

 

خاتوو "بریجد کەنەدی" بەرپرسی بەشی پاراستنی منداڵ و گەشەپێدانی نەوجەوانان لە یونسێفی عێراق دەڵێت: ئێمە دەزانین کچان و ئافرەتان لە عێراق تووشی کرداری نەشیاو دەبنەوە و لە ھەمان کاتدا ناتوانرێت بە دەنگی بەرز پێداویستییەکانیان باس بکرێت.

 

ھەروەھا دەڵێت: زۆر گرنگە کە کارمەندانی بەشەکانی دادوەری و یاسایی و ئەمنی بە شێوازێکی دڵسۆزانە و ھەستیار ئامادەکرابن بۆ ھاوکاریی ئافرەتان و منداڵانی ڕزگاربوو؛ ھەروەھا بۆ ئەولەویەت دان بە ماف و پێداویستییەکانیان.

 

"نێستۆر ئوموھانگ" جێگری نوێنەری سندووقی دانیشتووانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) لە عێراق تیشکی خستە سەر گرنگیی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ڕزگاربوانی توندوتیژیی.





ئەم هەواڵە 5467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad