English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق لەڕێگەی بۆمبابارانی پێگەکانی داعش لەنێو خاکی سووریا، هەوڵی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی دەدات
2018-04-24 [01:26 AM]

​ZNA - هەولێر


عەبدولعەزیز حەسەن، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆمبابارانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەر پێگەکانی داعش لەنێو خاکی سووریا، 22 چەکداری داعش کوژراون.

 لەنێویشیاندا ئەبو لوقمان سووری، کەسی دووەمی داعش هەیە. گوتیشی، لەماوەی داهاتوودا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بەمەبەستی لەناوبردنی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی داعش، جارێکی دیکە پێگەکانی ئەو رێکخراوە لەناو سووریا بۆمباباران  دەکەنەوە. ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی حکومەتی عێراق ژمارەیەک لە سەرکردەکانی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان سووریا و عێراق خۆیان حەشارداوە.





ئەم هەواڵە 6823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad