English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاوە قەرەداغی: لە بەغدا کاردەکەین بۆ جێ بە جێ کردنی ماددە پێشلێکراوەکانی دەستوور
2018-04-24 [04:39 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پارێزەر،کاوە ئەحمەد قەرەداغی. کاندیدی ژمارە ٢٣ی لە لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسە راگەیاند: پەیامی من لە پەیامی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرچاوەی گرتووە، ئەویش بە دەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردسان بە دەست ھێنانی دەسکەوت بۆ خەلکی کوردستان بریتیە لە چەسپاندنی ماددە دەستوورییەکانی دەستووری ھەمیشەی عێراق کە لەوێدا مافەکانی خەلکی کوردستان جێگەیان گرتووە، بەلام عەرەبە شۆفینەکان لە بەغدا ٥٥ ماددەی دەستووریان پێشلکردەوە کاری پێناکەن لەو ماددە پێشلکراوانەدا تەواوی مافەکانی خەلکی کوردستان تیادا دەستەبەرکراوە بەلام، بە داخەوە ئەو مادانە وەک خۆیان جێبە جێ نەکراوەن کاری سەرەکیمان جێ بە جی کردنی .

پارێزەر،کاوە قەرەداغی گووتی: لە بەغدا کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەو مادە پێشلکراوانەی دەستووری عێراق وەک خۆیا کاریان پێبکرێت، لەو مادە گرنگانە مادەی ١٤٠ کە پێشلکراوە ئەمەیان دەبێت کاری تەواوەی بۆ بکرێت تا باردۆخە شاری کەکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارە ھەرێمی کوردستان ئاسی بکرێتەوە بگەرێنەوە باوەشی ھەرێمی کوردستان، کار دەکەین بۆ ھاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگەی کوردستان لە گەل سوپای عێراق.

ھەروەھا کاندیدنی ژمارە ٢٣ی لیسی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە گووتی: پەیامم بۆ خەلکی پارێزگای سلێمانی بە گشتی بە تایبەتی ئەندام و لایەنگیرانی پارتی لەو سنورەبەشداری کردنی کردنی ھەلبژاردنە بە گورتینێکی زیاترەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدانو دەنگبدەن بە لیستی ١٨٤ی پارتی لە بەر ئەوەی لیستی پارتی لیستی بەدیھێنانی خەونەکانی گەلی کوردستانە.


دڵشاد ھەرکی





ئەم هەواڵە 3502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad