English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاوە عبدولکەریم: داوا لە دەنگدەران دەکەم دەنگ بە کەسە دڵسۆزەکان بدەن
2018-04-24 [04:51 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٢٢ ی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئێمە دۆستایەتی ھەموو کەسێک دەکەین کە دۆستایەتیمان دەکات و ھەروەھا دژایەتی ھەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دژایەتی کورد و کوردستان دەکات کە دەیانەوێت مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان زەوت بکەن.

 

دکتۆر، کاوە عبدولکەریم رەسول، کاندیدی ژمارە ٢٢ ی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەیامی من پاش جێبەجێ کردنی بەرنامەی کاری پارتی ئەوەیە کە ئێمە دۆستایەتی ھەموو کەسێک دەکەین کە دۆستایەتیمان دەکات و ھەروەھا دژایەتی ھەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دژایەتی کورد و کوردستان دەکات کە دەیانەوێت مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان زەوت بکەن، منیش لە بەرنامەم دایە کار لەسەر گەراندنەوەی شکۆی کورد لە ناوچە دابراوەکان ھەموو ھەولی خۆمان بدەین بۆ گەراندنەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە دابرێندراوەکان، ھەروەھا کاردەکەین بۆ بەدەست ھێنانی ھەموو شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا مافەکانی جوتیاران و ھەموو مافەکانی گەلی کوردستان کاریان لەسەر دەکەین، ئێمە لە خوێندنی بالادا کێشە مان زۆر ھەیە و مەسەلەی دامەزرادنیش زۆر گرنگە، بەلام بەشێک لە زانکۆکانمان دانیانپێدانەندراوە لەلایەن بەغدا تەنھا زانکۆ کۆنەکان نەبێت، کاردەکەین بۆ گێرانەوەی متمانەو دانپێدانانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە لە لایەن بەغدا دانیانپێدانەندراوە، ئەو شاند و دەرمالانەی کە بۆ زانکۆکانی عێراق دێت دەبێت بەشی ھەرێمی کوردستانیش تێدابێت، عێراق بەشی کوردستانی بڕیوە و ھیچ دەرمالەیەک رەوانە ناکرێت بۆ زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ئەو دامەزراندنەی کە لە بەغدا ھەیە دەبێت بەشی ھەرێمی کوردستانیشی تێدابێت.

 

 

کاندیدی ژمارە ٢٢ ی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئێمە کاردەکەین بۆ رەخساندنی ھەلی کار تەنھا کەرتی حکومی نا ئێمە ھەموومان دەزانین کەرتی حکومی پربۆتەوە و زیادە لە کارمەندان ھەیە، بەلام دەبێت ھەلی کار بۆ گەنجان بدۆزینەوە لە کەرتی تایبەت بە دۆزینەوەی کاری نوێ و بە گەر خستنەوەی کارگەکان بە ھەموو ئەو شێوازانەی کەوا دەکات ھەلی کار لە عێراق  زیاد بێت و بەشی کوردستانیشی تێدابێت  بۆ ئەوەی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان کاریان دەست بکەوێ ئەوەش یەکێکە لە ئەولەویەتەکانمان کە دۆزینەوەی کارە نالێم دامەزرادنیانە  بەلام دۆزینەوەی ھەلی کارە بۆ دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگاکان.

 

دکتۆر، کاوە عبدولکەریم رەسول گووتیشی: من داوا لەو کەسانە دەکەم کە بۆ یەکەم جارە بەشدار لە ھەلبژاردنەکان دەکەن ئەوانەی کە گەنجن و تەمەنیان تازە مافی ئەوەیان پێدەدات کە دەنگ بدەن بەشێوەیەکی زیرەکانە بیر لە کاندیدەکان و لیستەکانیان بکەنەوە، بزانن کە چ لیستێک بەرگری لە کورد و مافە نەتەوەیەکانی کورد کردوە چ لیستێک بەرگری لە خاکی کوردستان کردووە ئەو لیستە ھەلبژێرن، لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەمیشە داکۆکی کار بووە لە مافەکانی گەلی کورد ھەلبژێرن و ئەو کاندیدانەش ھەلبژێرن کە براونامەی ئەکادیمیان ھەیەوە و زمان دەزانن و کاری رابردوویان ھەلبسەنگێنن کە پێشتر چیان کردووە بەم روحیەتیەوە دەنگ بدەن.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad