English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
م. جەمیلە گەورەدێی:ئێمە خاوەنی ڕیفرادۆمین بۆیە بەھێزەو دەچینەوە بۆ بەغدا
2018-04-24 [05:54 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێمە بەھیزەوە دەچینەوە بۆ بەغدا چونکە ئیرادەمان بەھێزە و خاوەنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستانین. 


م. جەمیلە سەید عەدولرەحمان گەورەدێی، کاندینی ١٩ لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە کاندیدانی پارتی بەھێزین چونکە سەرۆک بارزانی و رێفرادۆمان لە پشتن ھەر بەو ھێزەشەوە دەگەرێینەوە بەغدا بۆ ئەوەی داکۆکی بکەین لە مافە زەوتکراوەکانمان لە بەغدا، منیش وەک خۆشکی دوو شەھید لەکارنامەی مندا کە سەرچاوە دەگرێت لە کارنامەی حزبەکەم، ئەو دەسەلاتەی لە نیوان ھەرێمی کوردستان و بەغدادا ھەیە لە دەستوور بتوانم داکۆکی لە مافانەی گەل و نیشتمانەکەم بکەم، کاردەکەم بۆ بەدیھێنانی گشت مافە دەستووریەکانمان بەتایبەتی کار دەکەم بۆ ھاوتاکردنی مافی پێشمەرگە لە وەزارەتی بەرگری عێراق دا، لەگەل ئەوەشدا کاردەکەم بۆ ئەوەی قەرەبووی خانەوادەی ئەنفال و شەھیدان بکرێتەوە کە حکومەتی عێراقی تاکۆ ئێستا بە ھیچ شێوەیەک نەچووتە ژێرباری ئەوە قەرەبووکردنەوەیە.

 

م. جەمیلە سەید عەدولرەحمان گەورەدێی گووتی: داوا لە ئافرەتانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەم کە رۆژی ھەلبژاردنە بە زۆرترین رێژە بەشداربن لەو پرۆسە چارەنووس سازە و دەنگ بدە، من پەیمانیان پێدەدەم ببە پاریزەری مافەکانی ئەوان بۆ خەونەکانی ئەوان لە خەباتدا دەبم، ئەو مافانەی تاکو ئێستا لەو سنورە بۆیان دابین نەکراوە کاری من ئەوەدەبێت کە ئەو مافانەیان بۆ بەرجەستە بکەم، ئەوانیش ببنە خاوەنی پرۆژەی بچوک بچوک کە خۆیان خاوەن و بەرێوبەری پرۆژەکانیانبن.

ھەروەھا کاندیدی ژمارە ١٩ لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلیمانی بۆ ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق کووتی: دەبێت ئافرەتانی ئێمە پێشمەرگە ئاسا چۆن بەرگریان کرد لە ھەرێمی کوردستان داواکارم لێیان ئەوانیش بەشداربن لە بەھێزکردنی ئایندەی گەلی کوردستان، لێرەوەش داوا لە ئەندام و لایەنگیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی دەکەم بۆ نەیارنی کورد و کوردستان بسەلمینن کە پارتی ھەلقولاوی جەماوەر و لە پێناو جەماوەر لە خەبات دایە و پارتی و پارتیەکان خاوەن ئیرادەن چونکە خاوەنی ھەلگری پەیامی سەربەخۆی کوردستانە.

 


دڵشاد ھەرکی





ئەم هەواڵە 6097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad