English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆڕان وەک خۆیان دەڵێن
2018-04-24 [06:35 AM]

نووسین: ئومێد وەڵاتی


کاتێک پەلەمانتارانی گۆڕان لە بەغدا لە دژی هەرێمی کوردستان لێدوانیان دەدا و داوایان دەکرد هەولێر لە دەسەڵاتە یاسایی و سیاسیەکانی دابماڵدرێ و بەغدا ببێتەوە چەقی هێز و یەکلایی کردنەوەی هەموو کێشەکانی کوردستان، زۆر کەس ئەوەی بە توڕەیی حیزبی و تۆڵەی سیاسی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دادەنا، بەڵام درێژە کێشانی ئەو گووتارە لە دوای ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر نەک گوومانی خەڵکەکەی ڕەواندەوە لەوەی هەر سەرەتای دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان ئامانجێکی وای لە پشتەوە بووە، مانەوەی سروە عەبدولواحید لە بەغدا و خۆ کاندیدکردنی لە سەر لیستی عەبادی کە هۆکار و ئەنجامدەری جینۆسایدی خورماتو و داگیرکردنەوەی کەرکوک بوو ئەوە دەسەلمێنێ، لەوەش زیاتر لێدوانەکانی سەرۆکی لیستی گۆڕان لە سلێمانی یوسف محەمەد کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن و لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا داوای دادگایی کردنی 'ڕیفراندۆمچیەکان' و بە سزا گەیاندنیان کرد بە ڕێز نەگرتن لە ئیرادەی زیاتر لە سەتا نەوەد و سێی خەڵکی کوردستان کە دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا.
قسەکانی پەڕلەمانتاری گۆڕان مەحمود ڕەزا کە ئامۆزای دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان لە تەلەفزیۆنی ڕەسمی بزووتنەوەکەیان KNN گومانی لای هیچ کەسێک نەهێشتەوە کە ئەوان بەشێکن لە ئەجێندای هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ بەهێزکردنەوەی بەغدا لەسەر حسابی لاوازکردنی هەولێر، مەحمود ڕەزا کە لە قسەکانیدا هەبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان ئەوان و دەزگای هەواڵگری عێڕاقی ناشارێتەوە، بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە پێویستە هەموو لایەنێک دوژمنایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات چونکە پارتی کاری بۆ ڕوخان و پارچەکردنی عێڕاق کردووە بەو ئامانجەش ڕیفراندۆمی سازکردوە، هەروەها دەڵێ کە بزووتنەوە گۆڕان لە هەموو شۆڕشەکانی کورد لە دژی بەغدا پەشیمانە و بە هەڵەیان دادەنێ دەڵێ دەبوایە لە ژێر سێبەری بەغدا باین، لەوانەش ترسناکتر ئامۆزاکەی نەوشیروان مستەفا ڕایدەگەینێ کە پێشمەرگە لەو ناوچانەی لە دەستی داعش ڕزگاری کردن عەرەبیان ئەنفالکردووە !
ئەو قسانەی مەحمود ڕەزا لە کاتێکی وەک ئێستادا کە کورد شەڕی گێڕانەوەی شکۆ و بەهێزکردنەوە خۆیان دەکەن لەبەغدا درێژکراوەی هەمان باوەر و بانگەشەی عەدنان عوسمان کاندیدێکی دیکەی گۆڕان بۆ بەغدا کە ڕایگەیاندبوو:"هەرکەسێک باسی پاراستنی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد بکا ئەوە خۆی تەسلیمی پارتی کردووە" لێرەدا بۆمان ڕۆندەبێتەوە دوژمنایەتی کردنی پارتی لەلایەن گۆڕان و هاوپەیمانانی لەگەڵ روانگەی دوژمنان بۆ پارتی یەک دەگرێتەوە کە پارێزەری یەک ڕیزی ناو ماڵی کورد و سەرکێشی خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانە، بوویە پێویستە پارتی لەناو ببردرێ تا شتێک بە ناوی شۆڕش و قوربانیدان و مێژوو نەمێنێتەوە و مرۆڤی کورد لە ڕابردووی خۆی داببردرێ بۆ ئەوەی بە ئاسانی وەک چۆن دوژمنان دەیانەوێ ئاراستەی بکەن لە ڕێگای داڕشتنەوەی کەسایەتی و داخوازی و ئامانجەکانی کە چوارچێوەی عێڕاق و عێڕاقی بوون سنووریان بێ، واتا کۆپی هەمان شەخسیەت و عەقلی مەحمود ڕەزا و یوسف محەمەد و سروە و عەدنان عوسمان، کە لە چوار ساڵی ڕابردوو کار و کردەوەیان لە بەغدا جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانە بووە کە موخابەڕاتی عێڕاقی لە ژێر سێبەری ئەجێندای حیزبە دەسەڵاتدارەکان کە بەشێکن لە سوپای پاسداران جێبەجێیان کردووە.





ئەم هەواڵە 6214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad