English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتێک ٥٠ ملیۆن دۆلار خەرج دەکرێت
2018-04-24 [09:49 AM]

ZNA- ھەولێر


نەتەوە یەکگرتووەکان و ئیمارات ، واژۆیان لەسەر رێکەوتنێکی ٥٠ ملیۆن دۆلاری کرد بۆ بونیاد نانەوەی مزگەوتی ئەلنووری لە موسڵ.

 

مزگەوتی ئەلنووری، مزگەوتێکی مێژووییە، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە روخێندرابوو، لەو بارەیەشەوە ئەودری ئازولای، بەڕیوەبەری گشتی یونسکۆ وتی" ئەمە رێککەوتنێک و کارێکی هاوبەشی مێژوویی نێوان ئیمارات و نەتەوە یەکگرتووەکانە"

پرۆژەی بونیادنانەوەکە ، پێنج ساڵ دەخایەنێت، لە قۆناغی یەکەمدا، شوێنکاری مزگەوتەکە لە پاشماوەی خاپوربووەکەی پاک دەکرێتەوە، پاشان دەست بە نەخشە کاری دەکرێت.

یونسکۆ لە بەیاننمایەکدا ئەوەی روون کردووەتەوە، بونیاد نانەوەی ئەو مزگەوتەی موسڵ بۆ نیشاندانی ئەو ئاماژەیەیە کە موسڵ بەرەو ژیانەوە و بونیاد نانەوە دەچێت.

مزگەوتی ئەلنووری، مێژووەکەی بۆ ٨٥٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ ئەبو بەکر بەغدای لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا  بۆ یەکەم جار لە ناو ئەو مزگەوتەوە دەرکەوت.





ئەم هەواڵە 6991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad