English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی بەدەستی داعش كوژران و برینداربوون
ئەرشیف
2018-04-25 [05:59 AM]

​ZNA – هەولێر


لە شارۆچکەی ڕەشادی سەر بە پارێزگای کەرکوک چەکدارانی حەشدی شەعبی كەوتنە بۆسەیەكی داعش،  لەئەنجامدا شەش چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و برینداربوون.

عەلی کەمال بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو ڕایگەیاندووە، لە شارۆچکەی ڕەشادی سەر بە پارێزگای کەرکوک، چەکدارانی حەشدی شەعبی کەوتوونەتە بۆسەی ژمارەیەک چەکداری داعش و لە لەئەنجامدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەرچی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناوەندی شاری کەرکوک چالاکییان نەماوە، بەڵام ناوبەناو لە باشوری کەرکوک هێرشدەکەنە سەر سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی.

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو و پاشەکشێی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە جێناکۆکەکان، چەندین جار شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکوک و دەورووبەری  ڕوویداوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا کوژراون و برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 6376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad