English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانه‌كانی زۆر خواردنی دارچین
2018-04-25 [06:24 AM]

هه‌ولێر - ZNA



دارچین به‌هاراتێكی خۆشه‌ كه‌ زۆربه‌ی كه‌س ده‌یخۆن یان له‌گه‌ڵ چه‌ند خۆراكێكی دیاری كراودا به‌كاری دێنێت، جگه‌ له‌وه‌ی دارچین تامێكی خۆش به‌خۆراكه‌كانمان ده‌دات، چه‌ندان زیانیش بۆ جه‌سته‌ زیاد ده‌كات، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ رێژه‌ی خواردنی دارچین كه‌م كه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌وه‌ڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ چه‌ند زیانێكی خواردنی دارچین ده‌كات و ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوودانه‌ی‌ كه‌ دارچین هه‌یه‌تی، چه‌ندان زیانیشی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ رێژه‌ی خواردنی دارچین كه‌م كه‌ینه‌وه‌ له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا، چونكه‌ چه‌ندان زیانی هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌م بابه‌ته‌دا باسی چه‌ند له‌ دیارترین زیانه‌كانی زۆر خواردنی دارچین ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر ته‌ندروستی:

یه‌كه‌م :- دارچین زیان به‌ ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌گه‌ێنێت: یه‌كیك له‌ زیانه‌كانی دارچین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌ندروستی جگه‌ر تێكده‌دات، چونكه‌ دارچین له‌ ماده‌ی "كۆمارین" پێك هاتووه‌، كه‌‌ زیان به‌ ئه‌ندامی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ستیاریان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ری، تا ئه‌گه‌ر به‌ بڕێكی كه‌میش بیخۆن.

دووه‌م :- زۆر خواردنی دارچینی زیانی هه‌یه‌ بۆ زیاد دابه‌زاندنی شه‌كر له‌ جه‌سته‌دا: یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین كاریگه‌ری زۆرخواردنی دارچین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاستی شه‌كر له‌ جه‌سته‌دا به‌شێوه‌یه‌ك زۆر داده‌به‌زێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هێزی كه‌سه‌كه‌ و تووشبوون به‌ لاوازی جه‌سته‌یی، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشی داده‌نرێت له‌ دنیادا.





ئەم هەواڵە 9685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad