English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : هۆكاری زۆر ئاره‌قكردنی سه‌ری منداڵ له‌كاتی خه‌ودا
2018-04-25 [06:42 AM]

هه‌ولێر - ZNA



پزیشـکی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان ئـاکـــۆ کـــریــم جــلال زەنـگـــەنـــە بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس گوتی:- زۆربەی منداڵ لە کاتی خەو سەریان عارەق دەکات چونکە ڕژێنەی عارەق لە منداڵدا بە زۆری لە سەردا چالاکن وە هەروەها قەبارەی سەری منداڵ گەورەترە لە لەش بە بەراوورد بە کەسانی گەورە . ئەم عارەقکردنە لە جەوی گەرم وە هەروەها کاتی لەبەرکردنی جلی زۆر زیاتر دەبێت.

وه‌ هه‌روه‌ها گوتیشی : لەگەڵ تەمەن ڕژێنەری عارەق لە شوێنەکانی تری لەش چالاک دەبن وەهەروەها ئەندامەکانی لەشی مرووڤ گەورە دەبن بۆیە عارەق کردن زیاتر لە بن باڵ و شوێنەکای تری لەش دەبێت.

هەندێ هۆکاری نەخۆشی بۆ ئارەق کردنەوە :- 

١. نەخۆشی زگماکی دڵ

٢. هەوکردن(ئیلتهابات) وەک ئیلتهاباتی گوێ و کۆیەندامی میز.

٣. کەمی ڤیتامین دی.

٤. زیاد رژێنی غودەی دەرقی

٤. هەندێ هۆکاری تر.

گەر هەستت کرد منداڵەکەت عارەق زۆر دەکات و گەشەی باش نییە باشترە سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ پشکنین.

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 4333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad