English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە مەککەوە پارچه‌ زه‌ویه‌ك بۆ محەمەد سەڵاح
2018-04-25 [08:31 AM]

ZNA-ھەولێر


مەحەمەد سەڵاح ئەستێرەی ھەڵبژاردەی میسر بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول پێشکەشیدەکات، سەرۆکی شارەوانی مەککەی شاری پیرۆزی موسڵمانان ئامادەیی خۆی پێشانداوە پارچە زەویەک پێشکەشی ئەو یاریزانە بکات.

فەھد ئەلڕوقی جێگری سەرۆک شارەوانی مەککە ڕایگەیاند کە لەپلانیدایە پارچەیەک زەوی لە شاری مەککە ببەخشێتە محەمەد سەڵاحی یاریزانی میسری و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی.

ئەم خەڵاتەی کە شارەوانی مەککە بۆ ئەستێرە میسرییەکەی پێشنیازکردووە بەھۆی ئەو رەوشتە بەرزەی یاریزانەکەیە لەنیو یاریگەکاندا کە لە کاتی گۆڵ تۆمارکردن کرنوش بۆ خوا دەبات و ئەمەش کاریگەریی زۆری لە بەریتانیا ھەبووە.

سەڵاح لەم وەرزەدا ٤٣ گۆڵی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکردووە زیاتر ھەریەکە لە کریستیانۆ و مێسی، ھەروەھا چەند رۆژێک لەمەوبەریش بووە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ.





ئەم هەواڵە 9283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad