English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێو ماڵی بەرشەلۆنە کێشەی تێکەوت 
2018-04-25 [11:49 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرپرسانی یانەی  بەرشەلۆنە لەنێو خۆیاندا کێشەیان بۆ دروست بووە لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانێکی بەرازیلی و زۆرینەیان بەم گرێبەستە نارازین . 

ماوەیەک لەمەوبەر رۆبەرت فرناندز بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی سەرەتایی لەگەڵ یانەی گریمیۆ مۆر کرد لەسەر گواستنەوەی یاریزان ئارسەر میلۆی تەمەن ٢١ ساڵ بۆ یانەی کەتەلۆنی . 

فرناندز وەک پێشەکی گرێبەستەکە بڕی ٤ ملیۆن یۆرۆی بەیانەی گریمیۆ دا و دواتریش دەبێت یانەی بەرشەلۆنە بڕی ٢٦ ملیۆن یۆرۆی دیکە بدات بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە . 

لەئێستادا زۆرینەی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەم گرێبەستە رازی نین و پێیانوایە میلۆ ناتوانێت لەگەڵ شێوازی یاری کردنی بەرشەلۆنە خۆی بگونجێنێت و دەڵێن یاریزانی زۆر بەتواناتر ھەیە تا یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ مۆربکات . 

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بەتوانا بکەن بۆ ئەوەی جێگەی ئەندرێ گۆمێز بگرێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad