English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فینگەر : ناچاریان کردم دەست لەکار بکێشمەوە 
2018-04-25 [01:08 AM]

ZNA-ھەولێر


ھەینی رابردوو ئارسن فینگەر راھێنەری یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی رایگەیاند , لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە ئەرکی راھێنەری یانەی ئەرسنال دەھێنم . 

ھەرچەندە لەسەرەتا فینگەر  گووتی : بە رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەرسنال گەیشتوومەتە ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە ئەرکەکەم بھێنم . 

بەڵام لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی فینگەر رایگەیاند : کاتی راگەیاندنی دەست لە کارکێشانەوەکەم بڕیاری من نەبوو , بەڵکو ھەندێک لەبەرپرسانی یانەی ئەرسنال ئەو بڕیارەیان دا . 

فینگەر گووتیشی : ھەوڵدەدەم لە کۆتا وەرزم لەگەڵ یانەی ئەرسنال نازناوێک بەدەست بھێنم بۆ ئەوەی ببێتە باشترین ماڵئاوایی لە یاریزانان و ھاندەران . 

بڕیارە سبەی پێنج شەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی یۆرپا لیگ یانەی ئەرسنال رووبەرووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad