English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پەرلمانی عێراق داوای سنووردارکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکرێت
حەسەن سالم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق
2018-04-25 [01:19 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات، هەڵوێستی لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رابگەیێنێت.

حەسەن سالم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمریکا لەڕێگەی مەشق و راهێنانپ هێزەکانی عێراق، بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات.

حەسەن سالم داوای لە حکومەت کرد، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق لە دوای شەڕی دژ بە داعش رابگەیێنێت.

ئەم ئەمدامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، ئاماژەی بەوەشدا، فەرماندە سەربازییەکان شارەزایی تەواویان لەبارەی مەشقپێکردن بە هێزەکانی عێراق هەیە و پێویستیان بە هێزی بیانی نییە.

لە چەند مانگی رابردوودا، پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی بڕیارێکەوە داوای لە حکومەت کرد، وادەیەک بۆ دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق دیاریبکات.





ئەم هەواڵە 6136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad