English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌وت تیرۆرست ده‌ستگیر كران یه‌كێكیان ئه‌ركی فرۆشتنی ئافره‌تان بووه‌
2018-04-25 [05:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ عێراق رایگه‌یاند، حه‌وت چه‌كداری تیرۆرستی داعش له‌ موسڵ ده‌ستگیر كران، وتیشی، یه‌كێكیان ئه‌ركی فرۆشتنی ئافره‌تان وه‌كو كه‌نیزه‌ك بووه‌.

وته‌بێژی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ عه‌مید یه‌حیا ره‌سول وتی، فه‌وتی دوازده‌ له‌ پۆلیسی فریاگوزاری حه‌وت ئه‌ندامی داعشی ده‌ستگیركرد كه‌ به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراو بوون.

ره‌سول وتیشی، یه‌كێكیان له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعش ئه‌ركی كڕین و فرۆشتنی ئافره‌تان وه‌كو كه‌نیزه‌ك بووه‌ و یه‌كێكی دیكه‌یان پۆلیسێكی له‌سێداره‌ داوه‌ و هاویشتوویه‌تیه‌ چاڵی خه‌سفه‌، وتیشی، ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی میساق و حه‌ماسه‌ له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستگیر كراون.

 





ئەم هەواڵە 7789جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad