English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ھەلبژاردنەکانی عێراق ٢٠ بنکەی دەنگدان لە دەرەوەی ولات دەکرێنەوە
2018-04-25 [08:51 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، ژماره‌ی ئه‌و بنكه‌ و نووسینگانه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ بۆ ده‌نگده‌ری عێراقی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێنه‌وه‌ و گوتی، دوو ڕۆژ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێن، ئه‌و بنكانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

حازم رو‌ده‌ینی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌ سایتی "سپۆتنیك" له‌ عێراق راگه‌یاند: "رۆژانی 10 و 11ی مانگی داهاتوو، له‌ 20 وڵاتی جیهان نووسینگه‌ و بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌ری عێراقی ده‌كرێنه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن".

روده‌ینی گوتی: "ئه‌و نووسینگانه‌ی بڕیاره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكرێنه‌وه‌ ژماره‌یان 16 نووسینگه‌ و7 بنكه‌ی ده‌نگدانه‌ له‌كۆی 20 وڵاتانی جیهان، له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی هه‌ن".

بڕیاره‌ له‌ 12ی مانگی داهاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوای هێرشه‌كه‌ی داعش له‌ ساڵی 2014 بۆسه‌ر عێراق و داگیركردنی رووبه‌رێكی فراوانی وڵات له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه‌، به‌ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی عێراقی به‌هۆی شه‌ڕ و نائارامی دۆخی ئه‌منی ناوخی عێراق و ململانێ تایفییه‌كان، په‌نایان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بردووه‌.





ئەم هەواڵە 7171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad