English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانى زیدان دوای بردنەوەیان لە بایرن میونشن
2018-04-26 [06:33 AM]

ZNA-ھەولێر



لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا، دوای تەواوبوونی یاریەکە زەینەدین زیدانی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی یانەکەی لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا بەرامبەر بایرن میونشن لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ و ستایشی یاریزانەکانیشی دەکات.

زیدان وتی: ئێمە دڵخۆشین و ڕازی بین بە ئەنجامی یاریەکەو ئەو ئاستەی لە یاریەکە پێشکەشمان کرد. ئێمە ئەو یارییەمان  ئەنجامدا کە پێویستبوو ئەنجامی بدەین و نابێت ئەو کارەی ئەمشەو کردمان بە کەم سەیر بکرێت شکست پێھێنانی بایرن لە ئالیانز ئارینا کارێکی ئاسان نییە.

ھەروەھا من ئیسکۆم بەھۆی پێکانەوە ھێنایە دەرەوە و دواتر ئەسینسیۆ توانی جیاوازی دروست بکات، ئیسکۆ لە شانیدا توشی پێکان ھاتوو نەیدەتوانی یاریەکە تەواو بکات، ھەروەھا کاتێک کارفاخال توشی پێکان بۆوە و فاسکێزم خستە شوێنی و بە ھاوکاری مۆدریچ کاری زۆر گەورەیان کرد بە تایبەت لە وەستاندنی ریبێری دا.

ھەروەھا وتی گۆڵەکەی لە ناڤاس کرا بە چەند ھەڵەیەک بووە گۆڵ تەنھا ناڤاس لێی بەرپرس نیە، ئەو ھەڵەیە بەشێکە لە یاریەکەو ھێزی گەڕاندەوە  بۆ یانەکەو لە گێمی دووەم ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد.

لەکۆتاییدا ڕاھێنەرە فەڕەنسیەکە پێیوایە دەبێت وانە لە یارییەکەی بەرامبەر یۆڤانتۆس وەربگرن، کە ھیچ شتێک لە یاری چووندا کۆتایی نایەت و دەبێت ئاستێکی باش لە یاری گەڕانەوەدا ئەنجامبدەن.
 





ئەم هەواڵە 9337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad