English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشته‌..ئه‌مشه‌و دوو یاری گرنگ له‌ یورۆپالیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن
2018-04-26 [08:17 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمشەو لە یارییەکانی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی یورۆپالیگ دوو یانەی بەھێز ڕووبەرووی یەکتر دەبنەوە.

یاری یەکەمیان لە نێو یاریگای ئیمارات یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی میوانداریی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکات کە زۆرینەی راییەکان بۆ ئەوەن کە ئەم یارییە یاریی کۆتایی پێش وەختەی پاڵەوانێتییەکەیە.

چاوەڕێی یارییەکی بەھێز دەکرێت لەنێوان ھەردوو یانە، بەتایبەت ئارسیناڵ نایەوێت پێش ماڵئاوایی ئارسێن ڤینگەر، بەڕێوەبەری ھونەری یانەکەی دەستبەتاڵ لە پاڵەوانێتییەکە بچێتە دەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی مارسیلیای فەرەنسی لەنێو یاریگە و ھاندەرانی لە ڤیلدرۆم میوانداریی یانەی رێدبوڵ سالزبورگی نەمسایی دەکات کە سوپرایزی پاڵەوانێتییەکە و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گەیشتووەتە ئەم قۆناخە.





ئەم هەواڵە 9481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad